عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، په‌یامێکی نووسراو ئاراسته‌ی
11 هه‌مین کۆنفرانسی کورد له په‌رله‌مانی ئه‌ورپا ده‌کات، په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان له
لایه‌ن پارێزه‌ری نیلسۆن ماندێلا – وه ده‌خوێندرێته‌وه.
رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، په‌یامێکی نووسراو پێشکه‌شی
11 هه‌مین کۆنفرانسی کورد، له په‌رله‌مانی ئه‌ورپا (PE) کرد، که له‌لایه‌ن ئه‌سا مۆسا-ی پارێزه‌ری نیلسۆن ماندێلا خوێندرایه‌وه،
ئۆجالان له په‌یه‌مه‌که‌یدا داوا له هه‌رکه‌سێک ده‌کات ده‌ست بده‌نه پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری
که دوو ساڵه به‌رده‌ومه و ئۆجالان به تایبه‌ت داوا له داموده‌زگاکانی ئه‌ورپا
ده‌کات پشتگیری پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری بکه‌ن.
په‌یامه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان:
به‌شداربووانی به‌ڕێز!
پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی و ئاشتی دیموکراتی که نزیکه‌ی
دوو ساڵه به هیوا و بڕیاردانێکی مه‌زن به‌ڕێوه ده‌چێت، گه‌یشتووه‌ته ئاستی دانوساندن
و ئێمه گه‌یستووینه‌ته پرۆسه‌یه‌کی مێژوویی گرینگ.
پرۆسه‌ی دانوساندنی دیموکراتی نه‌ک ته‌نیا پرسی
سه‌دساڵی ده‌گه‌یه‌نێته چاره‌سه‌ریه‌کی هه‌رده‌می و دادپه‌ر، له هه‌مانکاتدا ئه‌نجامێکی
گرینگی سیاسیی دیموکراتی له گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت و، سودێکی مه‌زنیش ده‌گه‌یه‌نێت به
ئاشتی و ئاینده‌ی دیموکراتی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له پرۆسه‌یه‌کی ئه‌وها گرینگ و به واتا دا، هه‌وڵدانی
ده‌زگا و رێکخراویی دیموکراتی و ئاشتیخواز و لایه‌نگرانی چاره‌سه‌ریی، له سه‌ره‌تا
دا له نێوه‌ندی تورکیا و ئه‌ورپا، له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌یی دا به‌ڕێوه‌بچێت،
ئه‌وا بۆ پرۆسه‌ی دیموکراتی و دانوساندن زۆر گرینگه.
ده‌بێت په‌رله‌مانی ئه‌ورپا رۆڵێکی چالاکانه بگێڕێت:
کۆنفرانسی کورد که له په‌رله‌مانی ئه‌ورپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت،
من زۆر گرینگ و واتاداری ده‌بیم، باوڕده‌که‌م که سودێکی مه‌زن و گرینگ ده‌گه‌یه‌نێت
به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی. گه‌لێک گرینگه که په‌رله‌مانی ئه‌ورپا له نێو گفتوگۆکانی
دانوساندا هه‌بێت، به پێشنیاره‌کانی ئه‌و پرۆسه‌یه پێشبخاو بیاکاته رۆژه‌ڤی خۆی
و ئه‌مه شتێکی گرینگی مێژووییه. له‌سه‌ره‌تا دا په‌رله‌مانی ئه‌ورپا و هه‌موو ئه‌ندامه
به بڕیاره‌کانی، رۆڵیکی وا بگێڕن، که قازانجێکی گه‌لێک مه‌زن بگه‌یه‌نن به پرۆسه‌ی
گفتوگۆ و ئاشتی له نێوانی گه‌لانی و تێکۆشانی به‌شکۆی مرۆڤایه‌تی دا.
هیوا و چاوه‌ڕوانی ئێمه به دۆستی ئێمه‌ی ئه‌ورپاییه،
له هه‌موو داموودازگا و رێکخراوێکی به‌ڕێزی لایه‌نگری چاره‌سه‌ریی، هه‌موو گه‌لانی
ئه‌ورپا که باوه‌ڕیان به ئازادی و دیموکرسی
هه‌یه. له کاتێکدا له گه‌لێک تێکۆشانی به‌شکۆدا بۆ دیموکراسی و ئازادی له خاکه‌که‌دا به‌ساڵان ئێش و ژان هه‌یه،
له دانوساندنه‌کاندا هه‌بن و ده‌ست بده‌نه ئه‌م تێکۆشانه. ئێمه باوه‌ڕی ته‌واومان
به‌وه‌هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه له‌به‌ر قه‌راخی قۆناغێکی نوێ داین، مێژووش به‌گوێره‌ی
دڵی که‌سه تێکده‌ره‌کان نابێت.
ئێستا مرۆڤایه‌تی گه‌واهیده‌ر(شایه‌د)ی سڕینه‌وه‌ی
ئه‌و سنوورانه‌ی په‌یمانی سایکس – بیکۆی ده‌وڵه‌ته
مه‌زنه‌کانه که خۆیان به‌سه‌رکه‌وتوو ده‌زانی له شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی که له
سه‌رخاکی ئه‌نادۆڵ، میزۆپۆتامیا و له خۆرهه‌ڵات هه‌تا خۆرئاوا له خاکی عه‌ره‌بان
دا کێشراون. ئه‌وا گه‌واهیده‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی "نه‌ته‌وه - ده‌وڵه‌ت"ی
سوننی که له‌ژێر پارێزگاری میراتی ئمپیریالیست دا دامه‌زرا بوون، له دوایشدا دیکتاتۆره‌کان
ره‌زیلا کران و روخێندران. ژیانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به ناسنامه و هه‌بوونی خۆیه‌وه
نکۆڵی ده‌کرا، رزگار بوونی جیهانی عه‌ره‌بی له پێکهاته‌ی مۆنارشییه‌کان سه‌ر له نوێ
هوشیار ده‌بێته‌وه.
کاتێک مرۆڤ له پایته‌خته‌کانی سیسته‌می جیهانی
نوێ ده‌ڕوانێت، ئه‌و هه‌ڵوه‌شانانه‌ی وه‌ک "گێژاو" و "ناجێگیریی"
ده‌بینێت، شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و ئایین، له‌راستیی دا ئه‌و شکڵانه‌ی له سه‌ر گه‌لانی هه‌رێمه‌که
سه‌پێنداوه و که له ده‌ره‌وه هێندراون، به‌ره‌وه له‌ناچوون ده‌چن، که دیانه‌وێت
مێژوو له راستی خۆی دووربخه‌نه‌وه، هه‌تا هه‌ڵه‌کان نه‌بینن راستییه‌کانیش تێناگه‌ن.
له کۆبانێ و شه‌نگال تێکۆشانێکی به‌شکۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
له راستیدا، هه‌تا ئیراده‌یه‌کی هاوبه‌شی گه‌لان
به‌ڕێکوپێکی و سیستماتیکی نوێ دروست نه‌بێت، ئه‌و دژایه‌تی مه‌زهه‌ب و ئایین بێ پسانه‌وه
به‌رده‌وام ده‌بێت و چاره ناکرێت، مومکینه که ده‌ستوه‌ردانێک که له ده‌ره‌وه
هاتبێت برینێکی خراپ بێت ئه‌وا خراپتری ده‌کات. ده‌بێت په‌یوه‌ندی له نێوان تاک و
کۆمه‌ڵگه‌دا بگۆڕدڕێت و وه‌رچه‌رخانی به‌سه‌ردا بێت و، به ئیراده‌یه‌کی زۆر مه‌نتقی
رێکخراو چالاکانه دابڕێژرێته‌وه. ئایا ده‌ست پێشخه‌رییه‌کی ئه‌وها، چالاکانه هه‌یه؟
ئایا ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی ئه‌وها مێژوویی هه‌یه ئاڕاسته‌ی مرۆڤه‌کان بگۆڕێت؟
کاتێک که ده‌ڵێم نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
دڵنزم(موته‌وازح)ه من به‌وه سه‌ر بڵندم، رۆڵی مێژوویی خۆی هه‌تا دێت پێش ده‌خات و
درێژه پێده‌دات، ده‌شمه‌وه‌ێت به‌چه‌ند نمونه‌یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد بناسێنم: کۆبانێ
و شه‌نگال کورته‌یه‌کی گرینگی پرسی کورد و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن. له وێ تێکۆشانێکی
به‌شکۆ و وشیاربوونه‌وه‌ک ده‌بینن، که چاوگی گه‌لانی سته‌م لێکراو ده‌کاته‌وه.
ده‌بینن که رۆڵی ژیانی و دیاریکه‌ری ژنان به بانگه‌شه‌ی "هه‌تا خۆیان ئازاد
نه‌که‌ن ناتوانن گه‌لێک یان جیهان ئازاد بکه‌ن" هاتووه‌ته ئاراوه. کاتێک له
کۆبانێ و شه‌نگال ده‌ڕوانین ئه‌و ژن و پیاوه گه‌نجه جه‌نگاوه‌رانه‌ی دیموکراسی هه‌ن،
که بۆ جیهانێکی باشتر و خۆشتر، له دژی چه‌ته دڕنده‌کان و پاسه‌وانی دۆزه‌خ، گیانی
خۆیان ده‌که‌نه قه‌لغانی زیندو. ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی 21 دا هێشتا ژن له بازاڕه‌کاندا
ده‌فرۆشرێت، ئه‌وه بۆ هێزه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مرۆڤایه‌تی دواکه‌وتوو هه‌موو جیهان جێی شه‌رمه! ئێمه تێکوشانی ئازادی
و دیموکراتی به‌ڕیه‌وه ده‌به‌ین.
No comments:
Post a Comment