28 January 2015

وەزارەتی بەرگری کوژرانی سەرکردەیەک و ١٢ تێرۆریستی داعشی راگەیاند


ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری عێراق ھەواڵی کوژرانی ئەبو قەتادە لێپرسراوی سەربازیی تاقمی تێرۆریستی داعشی لەناوچەکانی شەرگات و عەلەمی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند.وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند سەرکردەکەی داعش لەگەڵ ١٢ تێرۆریستی دیکەی تاقمەکە لە ئاکامی تۆپبارانکردنی مۆڵگەکانیان لە سەڵاحەدین کوژراون.لەپارێزگای ئەنباریش عەقید شەعبان عوبێدی ئامرفەوجی ناحیەی بەغدادی رایگەیاند ھێزە ئەمنییەکان بە پشتیوانی چەکداری ھۆزەکان و فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان توانیویانە ناوچەی “جزیرەی جوببە”ی باکوری خۆرھەڵاتی ناحیەکە کۆنترۆڵ بکەنەوە.ئەوەشیخستەڕوو کە لەو ھەڵمەتەدا دەیان تێرۆریستی داعشیش کوژراون.

No comments:

Post a Comment