رۆژنیوز – ناوهندی ههواڵهکان
عەبدوڵڵا ئۆجالان، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان، رایدهگهیهنێت:
٣٠ ساڵە گرینگترین هاوکارانم، هەڤاڵانی ژنن؛ ژن موڵکی پیاوەکەی، کچی باوکی خۆی و خۆشکی
براکەی نییە، جهختیشدهکاتهوه: یەکبوون لەگەڵ "ژنێکی ئازاد و پیاوێک کە لە
دەسەڵاتدارێتی ئازادبووە" بە نرخە.
عەبدوڵلا ئۆجالان، ڕێبهری پارتی کرێکارانی کوردستان
(پ.ک.ک)، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان(ههشتی ئادار)، لە پەیامێکدا پیرۆزبای له ژنان
دهکات و، ڕهخنهی تووندیش له سهرۆک کۆماری تورکیا دهگرێت و دهڵێت: من" دەسنیشانم کردووە"ئازادی
ژن"، لە ڕیزی پێشەوەیە، تێناگەن و، له وڵاتێکیشدا ئهوهنده ژن بکوژرێت، من
نابمه ئهندامی ئهو وڵاته.
ژنان چاویان بۆ شارستانییەتێکی نوێ هەڵهێنایەوە:
رایگەیاند: لەسایەی خۆڕاگری کۆبانێ، ژنان بە بهگیانی
بەرخودانی ئارین میرکان... چاویان بۆ ژیانێکی نوێ و شارستانییەکی نوێ "هەڵهێنایەوە"...
من بەو هەستانەوە "ئێوەی ژنان" کە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەن، "بەڕێزەوە
سڵاوی لێ دەکەم. ههشتی ئادار رۆژی "ئێوەی" ژنانی ڕەنجدەر، لە جیهان پیرۆز
دەکەم.
نکۆڵی لە عەشق ناکەم:
رێبەری پ.ک.ک، لە پەیامەکەیدا ئاماژه به تێکۆشانی
ژنان دهکات و، دهڵێت: هەموو جیهان لە کەسایەتی "ژنانی خۆڕاگر"، ئەوە دەبینن
و لە راگهیاندنهکانیان دا بڵاویدەکەنەوە. ئەشقی ئازادی لێرەوە دەسپێدەکات... دەبێت،
ئەم ڕاستییە مایەی تێگەیشتن بێت... دەبێت، مرۆڤ لە بوونی کوردستان و کوردان دا
"سۆسیۆلۆژی عەشق" بزانێت... من نکۆڵی لە "عەشق و ئەڤینداری" بنەماڵەیی
ناکەم... پەیوەندی لەنێوانیان دا "پەیوەندییەکی پاک و خاوێنە"، بەڵام ئەوەی
"ژیانی ئازادی" لەناودەبات به"بێگومان" کردن ئەو پەیوەندییە
"بێ واتا" دەکات.
جوانترین ژنی ئازاد:
ئۆجالان، جهختدهکاتهوه: ئازادی ژنان بۆ من لە
هەمووشت گرینگتره، جوانترین ژن "ئەو ژنەیە" کە ژیانێکی ئازاد دەژیی، یەکبوون
و یەکێتیی به ژنێکی "کۆیلە"و "پیاوێکی" دەسەڵاتدار، شتێکی نەگونجاو
و ئابڕووبهرانەیە، یەکبوون و یەکێتیی لەگەڵ "ژنێکی ئازاد و پیاوێک کە لە دەسەڵاتدارێتی
ئازادبووە" بە نرخە.
پیاوی له قڵبدراو هەڵوەشێننهوه:
راشیگەیاند:" ماوەی ٣٠ ساڵە گرینگترین هاوکارانم،
پێکهاتوون لە هەڤاڵانی ژن، پەیام و گفتگۆکانم لەگەڵ "ژنان" گرینگن، دەبێت
ئێوە "پەیمانی کۆمەڵایەتی ژنان" پێشبخەن، دەبێت ئەم پەیمانە ببێتە تێکۆشانێک،
بۆ کۆتایی هێنان لە "کوشتنی ژنانەوە بگرە تا خەتەنەکردنی ژنان"، دەبێت باوەڕ
نەکەن بە "پیاوسالاری و پیاوی له قڵبدراو" و هەوڵی هەڵوەشاندەوەی بدەن!
باوەڕتان بەخۆتان هەبێت و مایەی تێگەیشتن بێت کە "ئازادی ویەکسانی" بە دەستی
ژنان پێکدێت، بۆ ئەوەش شۆڕشی ئێمە " شۆڕشی ژنە".
دەبێت "ژن" هی خۆی بێت:
رێبهری پ.ک.ک، ئهوهشدهخاتهڕووکه"بەبێ ژن ژیان مەحاڵە،
بەبێ "ئازادی ژن" ڕەوشت، جوانی و عەشق-یش مەحاڵە. ئەو شتەی کە دەڵێم
"ڕەوشتی ژن"بەواتای "هێزی ژن" دێت، کڕینی ژنێک یاخود پێدانی کچێک
مایەی پهسهندکردن نییە! دەبێت ژن بڵێ "من منم"، ژن موڵکی پیاوەکەی و کچی
باوکی خۆی و خۆشکی براکەی نییە، دەبێت ئهمه وانەبێت، دەبێت "ژن" بۆ خۆی
بێت و هی خۆی بێت. فۆرمەلەی ئەم خەبات و تێکٶشانەش "دڵ، قوڵبوونەوە و روناکبونی"
تاریکییە.
لەوڵاتێکدا ژن بکوژرێ نابمە ئەندامی:
عهبدوڵڵا ئۆجالان، ڕهخنهشی له سهرۆک کۆماری
تورکیا رهجهب تهیب ئهردۆغان گرت، کاتێک وتبووی:"هەر ژنێک سێ منداڵی هەبێت"،
ئۆجالان وتی: بەزانابوون ئەمانە دەڵێ و منیش بە زانابوون دەڵێم"دوو هۆشمەندی و
لەدژی یەکەن"، کوا ببینین داخۆ کێ سەربکەوێت؟ لەناو ئەو خاڵانەی کە بۆ چارەسەری
دیموکراتیانە "من" دەسنیشانم کردووە"ئازادی ژن"، لە ڕیزی پێشەوەیە،
تێناگەن و دەڵێن "چ پەیوەندییەک لە نێوان ئەمە و چارەسەری دیموکراتی هەیە. من
بەشێوەیەکی کراوە و ڕوون دەڵێم، "پەیوەندی ژن بە چارەسەری دیموکراتییەوە زۆر ڕوونە،
من لە ڕابردووش وتبووم، لە وڵاتێکدا ئەوەندە ژن بکوژرێن"من نابمە ئەندامی ئەو
وڵاتە"، "چارەسەری" بە حقوقی ژنان وەک "یەکسانی و ئازادی"
پێکدێت، حقوقی ژنان "حقوقی" ئازادییە و ئەمەش بۆ من بنەمایە.
جەوهەر و هەڵاڵەی خەباتمان بۆ ژنانە:
رێبهری پ.ک.ک، له درێژهی پهیامهکهیدا بۆ رۆژی
ههشتی مارس، هێما بۆ ئهوهشدهکات و دهڵێت: دەزانم کە ژنان هێزێکی مەزن لەمن وهردەگرن،
منیش خۆم وەک "ڕێهەڤاڵی" ئەوان بۆ چارەسەری "پێناسە دەکەم"، کولتووری
پیاوسالاری کەماوەی پێنج هەزار ساڵە دەسەڵاتدارە، کولتوورێکی تەجاوزکارە! هەوڵدەدەین
ڕاستینەی ژنان کە ماوەی نۆ هەزار ساڵە "تێکشکێندراوە" راکەینەوە-هەستێنینەوە-
سەر پێ؛ بەم هۆیەوە "جەوهەر و هەڵاڵەی" خەباتمان بۆ دانوساندنەکان
"خەباتی ژنانە"، لەسەر ئەم بنامەیە "کێشەکانی ژنان" کێشەی ئابووری،
سیاسیی، کولتووری و سۆسیۆلۆژییە. هەوڵدەدەین لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ دەوڵەت "بۆ
ئازادی ژنان" پرۆژەی کۆمەڵگای دیموکراتی بکەینە بنکەی دەوڵەتی دیموکراتی.
ئێوەش ئازاد دەبن:
عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕاشیگهیاند: ئهو دروشمەی ژنان
که دهڵێن"تا ئۆجالان ئازاد نەبێ "ئێمە" ئازاد نابین خۆشە، بۆیە
"من ئازادم" و ئێوەش ئازاد دەبن. من باوەڕییەکی زۆرم بەو ژنانە هەیە کە
"لە ناو خۆڕاگری دان"، من دەمەوێت بڵێم، لە قۆناغی مێژوویدا "یەکەم
جارە ژنان لە شاندەی دانوساندندا شوێنی خۆیان کردووەتەوە، ئهمه"هەنگاوێکی مێژووەییە،
لەوباوەڕەدام سەدەی ٢١ ببێتە سەدەی "پێکهێنانی ئازادی ژنان"، لەسەر ئەم بنەمایانە
جارێکی تر "هەمووتان" بەڕێز و دلۆڤانییەوە سڵاو دەکەم و بۆ تێکۆشانی ئازادیشتان
سەرکەوتن دەخوازم.
No comments:
Post a Comment