29 April 2016

دەمانتوانی کاری زیاتر بۆ هێنانەدی ئاشتی بکەین

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە لەمیانەی بەشداری لە کۆنفرانسی نوێنەرایەتی هەدەپە لە واشنتن گوتی: "لە شارەکاندا تانک و چەکی قورس دژ بە
خەڵکی سڤیل بەکارهێندراون و  تەنیا لە جزیرە زیاتر لە هەزار ماڵ وێرانکراون".گوتیشی: "دەمانتوانی کاری زیاتر بۆ هێنانەدی ئاشتی بکەین".

سەڵاحەدین دەمیرتاش بە ئاماژەدان بەوەی حکومەتی تورکیا بەرەو دیکتاتۆریەت دەچێت گوتی: "سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەشێوەیەکی ئاشکرا تاوان دژ بەخەڵکی سڤیل ئەنجامدەدەن و سەرۆککۆمار بە ئاشکرا داوای وێرانکردنی شارەکانی کردووە". گوتیشی: "ئەو کەسانەی ستەم دەکەن دەترسن نەوەک ستەملێکراوان و تورکیا لە دژایەتیکردنی کورد سەرکەوتوونەبووە".

رۆژانە بەدەیان کورد لە تورکیا دەکوژرێن، تەنیا کوردیش رووبەڕووی ستەم نەبوونەتەوە لە تورکیا،بەڵکو گەلانی دیکەش رووبەڕووی بوونەتەوە".گوتیشی: "دەمانتوانی کاری زیاتر بۆ هێنانەدی ئاشتی بکەین
.

No comments:

Post a Comment