عەبدوڵا ساڵح بەڕێوەبەری
پەیوەندییە گشتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردوە نێچیرڤان بارزانی روبەروی
هەر کەس و لایەنێک دەبێتەوە کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئێران.
لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا
لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران ناسراو بە ''ئیرنا''، عەبدوڵا ساڵح ووتی ،لە کۆبونەوەدا
لەگەڵ لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی هەرێم نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە "رێگا بەهیچ
گروپ و حزب و کەسێک نادەین ئاسایشی ئێران بخاتە مەترسییەوە و حکومەتی هەرێم بەتوندی
روبەروی هەموو هەوڵێکی تێکدەرانە دەبێتەوە کە ئامانج لێی ئێران بێت".
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەو کۆبونەوەیەدا جەختی لەوەشکردۆتەوە کە پشتگیری لە سەردانی
مەسعود بارزانی دەکات بۆ ئێران لە دوو هەفتەی داهاتوودا.
ئەو بەرپرسەی حکومەتی
هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو سەردانەدا مەسعود بارزانی چاوی بە بەرۆرسە باڵاکانی
ئێران و چەند وەزیر و فەرماندەی سەربازی ئێران دەکەوێت.

No comments:
Post a Comment