26 December 2014

ئەی ڕەقیب

سروودی ئەی ڕەقیب کە لە لایەن یوونس ڕەئووف ناسراو بە دڵدار لە ساڵی ١٩٤٠ دانراوە، ئەو کاتی لە زیندان بوون ئەم شێعرەی داناوە. ئەی ڕەقیب یەکەم جار لە سەردەمی کۆماری مەھاباد بووە بە سروودی نیشتمانی کوردستان. لە دوای پێک هاتنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەم شێعرە بووە بە سروودی نیشتمانی کوردستانی عێراق.

سروود
ئەی‌ ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان
نایشکێنێ دانەریی تۆپی زەمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
لاوی کورد ھەستایە سەر‌ پێ وەک دلێر
تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان
ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
دینمان، ئایینمان ھەر نیشتمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

لاوی کورد ھەر ‌حازر و ئامادەیە
گیان فیدایە، گیان فیدا، ھەر گیان فیدا
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە

زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

No comments:

Post a Comment