15 January 2015

ڤیدیۆ.. سێیەم هێزی پێشمەرگە بەرەو كۆبانێ بەڕێكەوت

لەلایەن رووداو رووداو- هەولێر كەمێك پێش ئێستا لە میرەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر، سێیەمین هێزی پێشمەرگە بەرەو كۆبانێ بەڕێكەوت ئەم هێزە سێیەم كاروانی پێشمەرگەیە بۆ پشتیوانی شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG دەچێتە كۆبانێ. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، وەك كاروانەكانی دیكە ئەو هێزی پێشمەرگەش لە 150 پێشمەرگە پێكهاتووە و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرە بەرەو كۆبانێ بەڕێدەكەون. یەكەم کاروانی هێزی پێشمەرگە كە لە 150 پێشمەرگە پێكهاتبوو، لە 28ـی تشرینی یەکەمی 2014 بە چەكی قورسەوە لە هەولێرەوە بەرەو كۆبانێ بەڕێكەوت و پاش 35 رۆژ گەڕانەوە. کاروانی دووەمیش لە 3ـی کانوونی یەکەمی 2014 بەڕێكەوت و تاوەکو ئێستا لەوێن، بڕیارە دوای گەیشتنی هێزەكەی ئەمڕۆ بگەڕێنەوە. چوار مانگ زیاترە شەڕ لە سنووری كۆبانێ بەردەوامە و ئەو هێزەی پێشمەرگە بە فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بە رەزامەندی پەرلەمانی كوردستان، بۆ پشتیوانی شەڕڤانانی YPG دژ بە چەكدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەچنە كۆبانێ، بەچوونی هێزی پێشمەرگە هاوسەنگی هێز لە كۆبانێ گۆڕاوە و داعش لە پاشەكشە دایە، بەجۆرێك تەنها چەند گەڕەكێكی كەم لەدەست چەكدارانی داعش ماون.

No comments:

Post a Comment