36 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نى رژێمى کۆمارى ئیسلامى
ئێران دا تێپه‌ڕده‌بێت، شۆڕشێک که له‌لایه‌ن گه‌له‌وه به‌رپا کرا، به‌ڵام چینێکى
تایبه‌ت ده‌ستى به‌سه‌ر ئه‌و شۆڕشه‌دا گرت، دواتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هاته سه‌رکار
ده‌ستى به کۆمه‌ڵکوژکردنى به‌شداربووانى شۆڕشه‌که کرد و تا ئه‌مڕۆ گه‌لانى ئێران
و له‌ناویاندا گه‌لى کورد له‌به‌ر سیاسه‌تى ئه‌و رژێمه ده‌ناڵێنێت. بۆ تاوتوێ کردنى
ئه‌م مژاره رۆژنیوز چاوپێکه‌وتنێکى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ (ئامه‌د شاهۆ) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى
پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (PJAK) ئه‌نجام داوه که ئه‌مه‌ش ده‌قى چاوپێکه‌وتنه‌که‌یه.
(بنه‌ماى رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران، دژه
شۆڕشه)
ئامه‌د شاهۆ له‌سه‌ره‌تاى لێدوانه‌که‌یدا تیشک ده‌خاته
سه‌ر شۆڕشى گه‌لانى ئێران و ئه‌و شۆڕشه به شۆڕشى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى ئێران ناوزه‌د
ده‌کات و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش دێته سه‌ر کار به ده‌وڵه‌تێکى دژه شۆڕش له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات
و ده‌ڵێت:"36 ساڵ به‌ر له‌ئێستا له 11ى شوباتى 1979، له‌نیشتمانى کۆمه‌ڵگاکانى
ئاریایى به به‌شدارى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه، ئایین و ئایینزاکان، مه‌زهه‌ب، پارتى چه‌پ
و راستڕه‌وکان، پێکهاته‌کانى وه‌ک گه‌نجان و ژنان، کرێکاران، خوێندکاران، جووتیاران
و به‌تایبه‌ت به‌شدارى کاراى کوردان رژێمى دیکتاتۆرى په‌هله‌وى یان رووخاند و بۆ جارێکى
تر له‌سه‌ر خاک و نیشتمانى ئاریاییه‌کان شۆڕشى راسته‌قینه‌ى گه‌لانیان به‌رپا کرد و
ئه‌وه‌ش وه‌رچه‌رخانێکى مه‌زن له‌ناوچه‌که‌دا بوو که سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى ناوخۆى
ئێران له‌دژى رژێمێکى چه‌وسێنه‌ر به یه‌کێتى و یه‌کڕیزى نێوانیان کۆتایى به ده‌سه‌ڵاتێکى
زاڵم و دیکتاتۆریان هێنا. به‌ڵام به هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى خومه‌ینى و مه‌لاکان ئاراسته‌ى
شۆڕشى گه‌لان به شۆڕشى کۆمارى ئیسلامى گۆڕدرا و ئه‌م رژێمه ده‌ستى به سه‌ر ره‌نج
و خۆڕ‌اگرى و داوا ره‌واکانى گه‌لانى ئێران‌دا گرت و له‌پێناو کۆنتڕۆڵ کردن و خستنه‌ژێر
رکێفى خۆیان شه‌پۆڵى سه‌رکوت، گرتن، تیرباران، کوشتن و له‌سێداره‌دانى هێزه‌کانى به‌شداربووى
ئه‌و شۆڕشه‌یان ده‌ستیپێکرد. کرده‌وه‌کانى رژێمى کۆمارى ئیسلامى له‌سه‌ره‌تاى هاتنه‌سه‌رکاریه‌وه
سه‌لماندى که ئه‌و رژێمه، دژى شۆڕشى گه‌لان، یه‌کێتی، یه‌کڕیزی، نرخ و پێوه‌ره‌کانى
ئازادى و دیموکراسییه. ئه‌م رژێم له‌سه‌ر ره‌نج و تێکۆشانى گه‌لانى ئێران دانیشت و
به سه‌پاندنى مۆرکى تیرۆریزم و دژایه‌تى خودا سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانى ناوخۆى ئێران
به‌تایبه‌ت کوردان رووبه‌ڕووى کۆمه‌ڵکوژى بوونه‌وه".
(گه‌وهه‌رى رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران تیرۆر،
گه‌نده‌ڵى و فرت و فێڵه)
له‌درێژه‌ى چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ئامه‌د شاهۆ تیشک
ده‌خاته سه‌ر به‌شدارى کاراى سه‌رجه‌م گه‌لانى ئێران له‌و شۆڕشه‌دا و هاوکات ئاماژه
به سیاسه‌تى بێ‌ناوه‌ڕۆک کردنى ئه‌و شۆڕشه له‌گه‌وهه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆى ده‌کات
و ده‌ڵێت: "به‌هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى رژێمى مه‌لاکان له‌ئێراندا، کۆمه‌ڵگاى ئاریاییه‌کان
ده‌بێته کۆمه‌ڵگاى چینى هه‌ڵبژارده‌ى مه‌لاکان و ئه‌و چینه‌ش به دروشمى یه‌ک زمانی،
یه‌ک نه‌ته‌وه‌یی، یه‌ک ئاڵایی، یه‌ک ئایینی، نکۆڵى له‌سه‌رجه‌م ره‌نگه‌کانى تر‌ى ناوخۆى
ئێران ده‌کات و سیاسه‌تى له‌ناو بردنى مۆزاییکى گه‌لانى ئێران ده‌بێته ئامانجى سه‌ره‌کى
سیاسه‌ته‌کانی. چونکه شۆڕشى گه‌لانى ئێران سه‌لماندى که گه‌لان له‌جۆگرافیایه‌کى
هاوبه‌شدا به زهنیه‌تێکى هاوبه‌شه‌وه بنچینه‌ى نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتى یان داده‌نا.
گه‌لان به بێ‌جیاوازى له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش هاتنه لاى یه‌ک و بۆ به‌دیهێنانى
ئازادى و دیموکراسى رێکده‌که‌ون. به‌ڵام رژێمى خومه‌ینى له‌یه‌که‌مین هه‌ڵمه‌ت و کارنامه‌ى
پراکتیکیدا، هاوپه‌یمانى گه‌لانى که له‌ژێر چه‌ترى ئازادى و دیموکراسى کۆبووبوونه‌وه،
تێکدا و پێشه‌نگ و ئازادیخوازه‌کانى خسته په‌راوێزه‌وه. ده‌سته‌واژه‌ى دیموکراسی،
هاوڵاتى ئازاد، نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتیک، کۆمارى دیموکراتیک، شۆڕشى گه‌لان و ... هتد
به ماسکى ئیسلامى سیاسى ساخته په‌رده‌پۆش کرد. به تایبه‌ت له‌کوردستان به راگه‌یاندنى
فیتواى خومه‌ینى له‌دژى کوردان؛ هه‌ڵمه‌تى پاکسازی، گرتن، کۆمه‌ڵکوژی، تیرباران و له‌سێداره‌دانیان
ده‌ستپێکرد. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش له‌پێناو تۆقاندن و دوورخستنه‌وه‌یان له‌ئازادى و شۆڕشى
گه‌لان به‌ڕێوه برا. رژێم به زۆره‌ملێ خۆى کرده خاوه‌ن شۆڕش و خاوه‌ن شۆڕشه‌که‌شى
کرده دژه شۆڕش و تیرۆریست. له‌کاتێکدا گه‌وهه‌رى خودى رژێمى کۆمارى ئیسلامى تیرۆر،
گه‌نده‌ڵى و فرت و فێڵه".
(کۆمارى ئیسلامى دژى فره‌ڕه‌نگییه)
ئامه‌د شاهۆ له‌به‌شێکى تر‌ى لێدوانه‌که‌یدا تیشک
ده‌خاته سه‌ر کارنامه‌ى 36 ساڵه‌ى رژێمى کۆمارى ئیسلامى و ده‌ڵێت:"36 ساڵ به‌سه‌ر
ته‌مه‌نى کۆمارى ئیسلامى که پێ له‌زوڵم و زۆری، گه‌نده‌ڵی، توند وتیژى و بکوژى ژیانى
ئازادى گه‌لانه، تێده‌په‌ڕێت. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت کارنامه‌ى ئه‌و رژێم راده‌ستى بکه‌ین،
ده‌بێت بڵێن له‌درێژایى ته‌مه‌نى رژێمدا چاکه و کرده‌وه‌یه‌کى دیموکراتیانه‌ى رژێم
نادۆزینه‌وه، باسى بکه‌ین. چونکه رژێم ته‌نانه‌ت رۆحمى به رێکخه‌رانى شۆڕشى گه‌لان
که به زۆره‌ملێ ده‌بێته‌خاوه‌نى نه‌کرد. دواتر فره‌ڕه‌نگى له‌کۆمه‌ڵگاى ئێران له‌ناو
برد و ته‌ک تیپى له‌وڵات جێگر کرد، یاساى بنه‌ڕه‌تى وڵاتى به‌گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندى
رژێمى مه‌لاکان داڕشت. له‌کوردستان گۆمى خوێنى به‌رپا کرد. کوردستانى کرده مه‌یدانى
شه‌ێ و گه‌لى کورد له‌شه‌ڕى 8 ساڵه‌ى ئێران و ئێراق کرانه قه‌ڵغانى پاراستنى رژێم.
ده‌رفه‌تى کار و ژیانى له‌کوردستان له‌ناو برد و سوپاى بێکارانى خه‌ڵاتى گه‌لى کورد
کرد. هه‌روه‌ها به زۆره‌ملێ جاشایه‌تى و به‌کرێگیراوى و به‌سیج بوونى له‌کوردستان
کرده پیشه. ژن کوژى و کورد کوژى له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه‌دا ره‌وا کردووه".
(گه‌لانى ئێران پێویسته به‌ره‌ى ئازادى
و دیموکراسى بونیادبنێن)
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى PJAK له‌درێژه‌ى چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا به هاتنى ساڵیادى شۆڕشى گه‌لان که ئیدى
ره‌نگى گه‌لانى پێوه نه‌ماوه داوا ده‌کات که گه‌لان به‌شدارى بۆنه‌کانى ئه‌و شۆڕشه
ده‌ستکرده‌وه نه‌که‌ن و ده‌ڵێت: "به هاتنى ساڵڕۆژى سه‌رکه‌وتنى شۆڕشى گه‌لانى
ئێران که ئیدى له‌لایه‌ن رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه، بووه‌ته دژه شۆڕش، پێویسته
سه‌رجه‌م گه‌لانى ناوخۆى ئێران به بێ‌جیاوازى مه‌زهه‌ب، ئایین، نه‌ته‌وه و زمان له‌پێناو
ده‌سته‌به‌ر کردنى مافه‌کانیان که‌ڵک له‌و مێژووه وه‌ربگرن و بۆ وه‌ده‌رنانى زهنیه‌تى
ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ى ئێران که ده‌ستى به‌سه‌ر شۆڕشه‌که‌یاندا گرتووه، به‌ره‌ى دیموکراسى
و ئازادى بونیاد بنێن. چونکه تاکه رێگاى رزگارى گه‌لان له‌زهنیه‌تى نکۆڵى کارى رژێمى
کۆمارى ئیسلامى ئێران که ده‌یه‌وێت له‌ژێر مۆرکى ئایینى ئیسلام و ده‌سه‌ڵاتى شێعه‌گه‌رایى
سه‌رجه‌م ئایین و نه‌ته‌وه‌کانى تر پاکتاو بکات، یه‌کگرتن و پێکهێنانى به‌ره‌ى دیموکراتى
مه‌رجه. رژێم هه‌ر ساڵ به بۆنه‌ى جیاجیاوه یادى ئه‌و رۆژه ده‌کاته‌وه، به‌تایبه‌ت
له‌کوردستان هێزى فریوده‌رى خۆى به نمایش داده‌نێت و به سیاسه‌ته چه‌واشه‌کاریه‌کانى
گه‌لى کورد فریو ده‌دات و کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانى له‌به‌رامبه‌ر کوردان به ره‌وا له‌قه‌ڵه‌م
ده‌دات. بۆیه به‌شدارى کردنى سه‌رجه‌م گه‌لانى ئێران به‌تایبه‌ت کوردان له‌و بۆنانه‌دا
به واتاى په‌سه‌ند و قه‌بووڵ کردنی، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى شۆڕشى راسته‌قینه و نرخه
پیرۆزه‌کانى گه‌لانه. پێویسته به مه‌به‌ستى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕین و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان،
گه‌لان به‌شدارى بۆنه و مه‌راسیمى دژه شۆڕش نه‌بن".
(رژێمى ئێران به‌ره‌و چاره‌نووسى رژێمى په‌هله‌وى
ده‌ڕوات)
"شیرازه‌ى نیشتمانى هاوبه‌شى گه‌لانى ئێران
ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه، که ئیدى گه‌لان به‌ڕه‌نگارى سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌کانى رژێمى
ئێران ده‌بنه‌وه. رووى راسته‌قینه‌ى ئه‌و سیاسه‌تانه بۆ سه‌رجه‌م گه‌لان ئاشکرا بووه.
به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تى رۆحانى که دوا به‌رهه‌مى زهنیه‌تى ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ى ئێرانه؛
راشکاوانه ئه‌و په‌یام به گه‌لان ده‌ده‌ن که ئیدى رژێم تواناى خاوه‌ندارێتى له‌پێکهاته‌کانى
ناوخۆى ئێرانى نه‌ماوه. چونکه رژێم رۆژبه‌رۆژ لاواز و بێ‌هێزتر ده‌بێت. قه‌یرانه‌کانى
سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، دیبلۆماسى و سه‌ربازى و ... هتد قووڵتر ده‌بنه‌وه.
ناکۆکى نێوان ده‌سه‌ڵاتداران له‌په‌ره‌سه‌ندندایه. لایه‌نه‌کانى ده‌سه‌ڵات بۆ خاوێن
ده‌رخستنى خۆیان هه‌ر رۆژ گه‌نده‌ڵى یه‌کتر ئاشکرا ده‌که‌ن. هه‌ر که‌س و لایه‌نێک سیاسه‌تى
خۆى له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ى به سه‌رکه‌وتووتر و جه‌ماوه‌رى تر وه‌سف ده‌کات. هه‌ر یه‌که‌و
هێزى سه‌ربازی، ئابووری، سیاسی، دیبلۆماسى و پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى خۆى به رۆخسارى یه‌کتر
دا ده‌ده‌ن. کۆى ئه‌م ناکۆکى و ململانێ نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و دزه‌کانى شۆڕشى گه‌لان؛
سیاسه‌تى وه‌ک بێکارى و هه‌ژارى لێده‌که‌وێته‌وه. رژێمى شکستخواردوو بۆ به نمایش
دانى هێزى ساخته‌ى خۆی، گرتن و له‌سێداره‌دانى چالاکانى سیاسى و مه‌ده‌نى وه‌ک رێکارێکى
هۆڤانه گرتووه‌ته به‌ر. بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نى دیکتاتۆرى و ده‌سه‌ڵاتدارى خۆى
ناوچه سنووریه‌کان به تایبه‌ت کوردستانى ملیتاریزه کردووه. کوشتنى کاسبکاران و
کۆڵبه‌ران ده‌رئه‌نجامى ترس و تۆقاندنى رژێم له‌هه‌ر جۆره جموجۆڵێکى مرۆیى ده‌رده‌خاته‌ڕوو.
قه‌ده‌خه‌کردنى گۆڕه‌پانى میوزیک و هونه‌ر بۆ ژنان و داخستنى کۆمه‌ڵێک دام و ده‌زگاى
هونه‌رى هه‌نگاوێکى مه‌ترسیدارى رژێم له‌پێناو کۆتایى هێنان به‌ژیانى ئازاد و دیموکراتییه.
گوشار خستنه‌سه‌ر گیراوانى سیاسى و مه‌ده‌نى و چاره‌سه‌رنه‌کردنى نه‌خۆشیه‌کانیان و
له‌سێداره‌دانیان، رژێم زه‌مینه‌ى له‌ناو بردنى خۆى فه‌راهه‌م ده‌کات. بۆیه به ئاماژه‌کردنى
سه‌رجه‌م ئه‌م خاڵانه که وه‌ک چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌خه‌رمانى کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانى
رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران خرانه‌ڕوو، وه‌ک وانه‌یه‌ک بۆ خۆى به بنه‌ما بگرێت که
ئه‌گه‌ر درێژه به‌و سیاسه‌تانه‌ى بدات و هه‌وڵى دیموکراتیزه کردنى کۆمار نه‌دات،
به‌ره‌و چاره‌نووسى رژێمى په‌هله‌وى ده‌ڕوات".

No comments:
Post a Comment